پانێڵ و گفتوگۆی کاریگەر
گفتوگۆی چڕ لەگەڵ سەرکردەکانی بازاڕ و بڕیاردەران سەبارەت بە داهاتووی کارسازی.
لوتکەی نیشتمانی بۆ کارسازی هاوکات لەگەڵ هەفتەی جیهانی کارسازی (GEW)
دووەمین لوتکەی نیشتیمانی سلێمانی بۆ کارسازی کۆکەرەوەی کارسازان، خاوەن پڕۆژەکان، کۆمپانیاکان، وەبەرهێنەران و نوێنەرانی دامەزراوەکانە، بە مەبەستی پەیوەندیبەستن، ئالوگۆڕی ئەزموون و گەڕان بەدوای دەرفەتی هاوکاری. بەرنامەی لوتکە لە پانێڵ و گفتوگۆ، خستنەڕووی پڕۆژەی نوێخواز، پێشانگای کۆمپانیا و پڕۆسەکان، و فەزای ناسین و دروستکردنی بەیوەندی پێکدێت.
تێبینی دەربارەی جۆری ناونووسین: ئەم مالپەڕە تەنها بۆ ناونووسینی ئامادەبوون لە لوتکەدایە. پێشکەشکردن بۆ هاکاسۆن، گرتنی بووس (غورفە) یان سپۆنسەری پڕەوی جیاوازی هەیە.
ڕۆژێکی پڕ لە زانیاری، ئیلهام و فراوانکردنی تۆڕی کارەکەت
گفتوگۆی چڕ لەگەڵ سەرکردەکانی بازاڕ و بڕیاردەران سەبارەت بە داهاتووی کارسازی.
خستنەڕووی دیارترین پڕۆژە نوێیەکان و چارەسەرە کارسازییەکان کە ئابووری بەرەو پێش دەبەن.
ئامادەبوونی دەستبژێری دامەزرێنەران، وەبەرهێنەران و نوێنەرانی کەرتی گشتی و تایبەت.
فەزای تایبەت بۆ بەستنی هاوبەشی نوێ، دۆزینەوەی وەبەرهێنان و پەیوەندی دروستکردن.
کارگەی کەلتووری سلێمانی، کە پێشتر کارگەی جگەرەی کۆن بووە، ئێستا گۆڕاوە بۆ یەکێک لە گرنگترین شوێنە کەلتووری و ڕۆشنبیرییەکانی شار و هۆڵی فاوندیشن ئامادەکراوە بۆ ئەم لوتکەیە.
گۆڕینی یەکێک لە دێرینترین کارگە پیشەسازییەکان بۆ چەق داهێنانی سەردەم
تەیار بە باشترین سیستەمی دەنگ، ڕووناکی و شاشەی پیشاندانی عەرزەکان
زانیارییەکانت بنووسە بۆ ئەوەی داواکاری ئامادەبوونت لە SNE 2026 پێشکەش بکەین. فۆرمەکە دوو هەنگاوە.
شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە هۆڵی فاوندیشن — کارگەی کەلتوور. داواکاری ئامادەبوونت پێشکەش بکە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ کارسازان و وەبەرهێنەران.
ئێستا ناوت تۆمار بکەداتای ڕاستەقینەی ناو فۆرم و داتابەیسی لوتکە
بۆ چوونەژوورەوە، بە هەژماری Google ی ئەدمین بچۆ ژوورەوە.